مێسی خه‌ونی منداڵێكی عێراقی هێنایه دی
لیۆنێل مێسی له پاریس چاوی به منداڵه عێراقییه‌كه كه‌وت كه ناوی (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا)ـیه و خه‌ڵكی ئه‌نباره، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیه له فیلمی (مێسی به‌غدا)، فیلمه‌كه‌ش له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێكی كورد به ناوی سوهه‌یم عومه‌ر خه‌لیفه سه‌رپه‌رشتی كراوه.
شه‌وی رابردوو پێش یارییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان و رێن، ئه‌و منداڵه عێراقییه هاوشانی ده‌رهێنه‌ره كورده‌كه‌ی، چاویان به لیۆنێل مێسی و كلیان ئێمباپێ و یاریزانه‌كانی پاریس سانجێرمان كه‌وت. كاپتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵ "مێسی به‌غدا" گرت.
چه‌ندان وڵاتی گه‌وره به‌شدارییان كردووه له به‌رهه‌مهێنان و پاڵپشتیكردنی فیلمی "مێسی به‌غدا"، سه‌ره‌ڕای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌لجیكا و هۆڵه‌نداش كۆمه‌كی ئه‌م فیلمه‌یان كردووه و رۆڵیان تێدا بینیوه.
فیلمی "مێسی به‌غدا" له نێو عێراق وێنه‌ی گیراوه، فیلمەکە باس لە (حەمودی، منداڵێکی عێراقیی ده‌كات کە زۆر حەزی لە تۆپی پێیە، قاچێکی لەدەست دەدات.
حەمودی كه له فیلمه‌كه‌دا ناوی "مێسی به‌غدا"ـی هه‌ڵگرتووه، تاكه خه‌ونی ئه‌وه‌یه له نزیكه‌وه لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ببینێت، شه‌وی رابردوو خه‌ونی ئه‌و منداڵه هاته دی، كه تێیدا زەید ئەلخەفاجی باڵیۆزی عێراق له فەرەنسا كارئاسانیان بۆ ده‌رهێنه‌ره كورده‌كه و منداڵه عێراقییه‌كه كرد چاوی به مێسی راسته‌قینه بكه‌وێت.
ئەم فیلمە دەرهێنانی سوهەیم خەلیفەیه كه كورده، لە ساڵی ٢٠١٢ بەرهەم هێنراوە، لەوکاتەدا گەیشتە نێو لیستی به‌ربژێره‌كانی خەڵاتی ئۆسکار، ئه‌م پیاوه كورده پێشتر دەرهێنەری فیلمی (پاڵەوانەکانی خاک)ـیش بوو، کە خەڵاتی گەورەی باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلینی بەدەستهێنا، لە ساڵی ٢٠١٥، سوهێم عومەر خەلیفە بوو بە ئەندامی خەڵاتی ئۆسکار، ڕێگەی پێدرا دەنگ بە خەڵاتەکان بدات وه‌كو تاكه ده‌رهێنه‌ری عێراق.