پاریس سانجێرمان له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی په‌شیمان ده‌بێته‌وه

پاریس سانجێرمان لە بیرۆکەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی پاشگەزدەبێتەوە، دوای ئه‌وه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه بۆ دووه‌مجار فیكه‌یان له دژی ئه‌و یاریزانه ئارجێنتینایه لێ دا.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە پاریس سانجێرمان ئێستا بیرکردنەوەی لەبارەی مێسی گۆڕاوە و وەکو پێشتر نەماوە، بە پێچەوانەی رابردوو ئێستا بیر لەوە ناکاتەوە گرێبەستی مێسی نوێ بکاتەوە.
لیکیپ هێمای بۆ ئەوەش کردووە بیرۆکەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی لەلای هاندەران پەسەند نییە و رەنگە لە داهاتوودا رووبەڕووی کێشە ببنەوە.
لە یاریی رابردوویان هاندەرانی پاریس سانجێرمان فیکەی ناڕەزایەتیان بۆ مێسی لێدا و لە ئاستی ئەم یاریزانە ناڕازین، چەند سەرچاوەیەکیش ئاماژه بۆ ئەوە دەکەن مێسی هەر خۆی بیر لەوە دەکاتەوە تاقیکردنەوەیەکی نوێ بکات و لە پاریس سانجێرمان جیا ببێتەوە.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و نوێنه‌كراوه‌یه‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه 65 یاری كردووه، 29 گۆڵ و 31 ئاسیستی هه‌یه.