ئاماری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی توركیا به‌رزبووه‌وه
K24 - هەولێر
میدیاکانی تورکیا باسیان لە زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی توركیا کرد، کە شارەکانی شانلی، ئورفا و ئه‌دیامان له باشووری وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، بڵاوی كرده‌وه، به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی باشووری توركیا له ئه‌نجامی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه لافاوێكی گه‌وره دروستبووه، هه‌روه‌ها خێرایی ئاوی لافاوه‌كه بووه هۆی راماڵینی ئۆتۆمبێل و پاشماوه و له‌هه‌ندێك شوێن خه‌ڵك له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌ی كه له 15ی مانگی ئادار، توركیای گرتووه‌ته‌وه، لانیكه‌م 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژمارەیەکی دیکەش بێسه‌رو شوێنن.
رۆژی دووشه‌ممه، نیو تورك پرێس، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی شاره‌كانی شانلی و ئورفا و ئه‌دیامان، 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ماڵپه‌ری توركیا ئه‌لئان رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی لافاوه‌كه بۆ 19 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
بەرپرسانی شاره‌كه به CNNی توركیان راگه‌یاندووه، تاوه‌كو ئێستا به‌دوای ئه‌وكه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه بێسه‌روشوێنن.