دایكێك به سكێک پێنج منداڵی بوو

K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی فاتمه زه‌هرا، له شاری به‌غدا، ئافره‌تێك سكێک پێنج منداڵی بوو، منداڵه‌كان سێ كچ و دوو كوڕن.
د. سەلام بەدر سوڵتان، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆخشانه‌ی فاتمه زه‌هرا بۆ ئافره‌تان و منداڵبوون، رایگه‌یاند: ئافره‌تێك به سكێك پێنج منداڵی بوو، كه سێ كچ و دوو كوڕن.
ده‌شڵێت: منداڵه‌كان و دایكه‌كەیان به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
د. شەیما محه‌ممه‌د ئه‌للامی، سه‌رۆكی تیمی پزیشکی و پسپۆڕی منداڵبوون و ئافرەتان، ئاماژەی بەوەدا: ئه‌و ئافره‌ته له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدایه، كاتێك به‌ده‌ست ئازاری منداڵ بوونه‌وه ده‌یناڵاند، نه‌شته‌رگه‌رییمان بۆ كرد و پێنج منداڵی بوو، كه كێشیان له‌نێوان 800 بۆ 1300 گرام دایه.