ئەردۆغان پێشوازی لە سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق کرد
K24 - هەولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لە محه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرد.
سەرکۆماری تورکیا لە دەروازەی سەرەکیی کۆشکی کۆماری پێشوازی لە محه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرد.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیـرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، خولوسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگرى، واحید كریشچى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و دارستان، مه‌همه‌ت مووش، وه‌زیرى بازرگانى و عادل كارائیسماعیلئۆغڵو، وه‌زیرى گه‌یاندن و ژێرخان، و شاندى عێراقى کە یاوەری سوودانی بوون، ئاماده‌ى رێوڕه‌سمه‌كه بوون.
دواى رێوڕه‌سمه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵى و نێوان شانده‌كان ده‌ستی پێ كرد.
لەلای خۆیەوە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن.
دوێنێ دووشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌وتارێكدا پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا رایگه‌یاند، سه‌ردانیكردنی توركیا له‌م كاته‌دا گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاتانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له رووی به‌هێزكردنی هاوكاری نێوان وڵاتان و پێشخستنی ئابووری چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له رێی گفتوگۆوه، له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان.
سوودانی، گوتیشی: له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا، سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا له هه‌موو كه‌رته جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت لایه‌نی ئابووری و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی كه‌رتی وزه و گواستنه‌وه، هه‌روه‌ها عێراق ببێته ناوه‌ندێكی بازرگانی له نێوان ئاسیا و ئه‌وروپا، له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری فاو، هه‌روه‌ها راكێشانی گه‌شتیار.