سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە نیویۆرک

سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە نیویۆرک
سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە نیویۆرک

K24 - هەولێر:

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاووھەوا دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق  گەیشتووەتە نیویۆرک، بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆنگرەی ئاووھەوا دا بکات.

باسی لەوەش کردووە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگە و ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە یاوەری سەرۆککۆمار دەکەن لە سەردانەکەی بۆ نیویۆرک.

کۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرک، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رێکخراوە و لە 22ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و تا 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیھان بەشداری لە کۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرک دەکەن کە تیایدا پرسەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا تاوتوێ دەکەن.