نەتەوەیەکگرتووەکان جارێکی دیکە داوا لە تاڵیبان دەکات ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی کچاندا بکاتەوە

لۆگۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
لۆگۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

K24 - هەولێر:

نەتەوەیەکگرتووەکان جارێکی دیکە داوای لە بزووتنەوەی لە تاڵیبان لە ئەفغانستان کرد ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان بەڕووی کچاندا بکاتەوە.

رۆلاندۆ گۆمیز، بەرپرسی بەشی راگەیاندن پەیوەندییەکانی دەرەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان،  لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیاندا بێبەشکردنی کچانی لە خوێندن لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە بە "جیاکاری رەگەزی" ناوبرد.

لای خۆیەوە مارتا هۆرتادۆ، گوتەبێژ بەناوی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، نیگەرانن لە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن بە رووی کچاندا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە زیان بە ئەفغانستان دەگەیەنێت.

لە 20ی کانوونی یەکەمی 2022، بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، رێگە بە خوێندنی کچان نادات لە ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکانی ئەفغانستان.