عەممار حەکیم: دەبێت ستراتیژیەتییەکی نوێ بۆ گلدانەوەی ئاو بگرینەبەر

K24 - هەولێر:
سهرۆكی رهوتی حیكمهی نیشتمانی عێراق داوا دهكات فشارهكان و لێكتێگهیشتنهكان لهگهڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ بهردانهوهی ئاوی عێراق زیاتر بكرێن.
عهممار حهكیم سهرۆكی رهوتی حیكمهی نیشتمانی داوا دهكات لهرۆژی جیهانی ئاودا، ئاو وهك پرسێكی سهروهری وڵات پشتی پێ ببهسترێت.
حهكیم ئاماژهی بهوهكردووه، بەگوێرەی راپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو سیاسەتانەی وڵاتانی دراوسێ پەیڕەوی دەکەن مەترسییهكانی سەر ئاستی ئاوی گلدراوه لە عێراق روو لە زیادبوونە و ئەمەش پێویستی بە شێوازی زیاتری فشار و لێکتێگەیشتنی نوێ لەگەڵ ئەو وڵاتانە هەیە و پێویسته ستراتیژیهتێكی نوێ بۆ سیاسهتی ئاوی عێراق بگیرێتهبهر.
رۆژی سێشەممە (21ـی ئادار/مارسی 2023)، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێشوازی لێکرا و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکراکرد.
لەبارەی پرسی ئاو، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرایکرد، رێکاری بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ عێراق لە رووباری دیجلەوە بۆ ماوەی مانگێک دەستپێکردووە، ئەمەشی وەک هاوکارییەک بۆ دۆخی ناوچەکانی عێراق نیشاندا کە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارین و وشکەساڵی زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
لەلایەن خۆیەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی ئەردۆغانی کرد بۆ بڕیاری بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ ماوەی مانگێک و رایگەیاند، چارەسەکردنی پرسی ئاو لەنێوان هەردوولا پێویستی بە لێکتێگەیشتنی زیاترە.
لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا دووپاتکردەوە ئاشکرایکرد، باڵیۆز و کونسوڵەکانی عێراقییان لە تورکیا راسپاردووە بۆ پێدانی ڤیزا بەشێوەیەکی راستەوخۆ بە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی تورکیا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی ئەو بوارە لەنێوان هەردوو وڵات.