بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە باکووری رۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند

K24 - هەولێر:

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێخته‌ر قەزای ئاکاڵلای لە پارێزگای گوڵستان لە ئێران هەژاند.

بەپێی داتاکانی ناوەندی بوومەلەرزەناسیی نیشتمانیی ئێران، کاتژمێر 14:02ـی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی ئاداری 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێخته‌ر شارۆچکەی ئالوم-ی لە سنووری کارگێڕی قەزای ئاکاڵلای لە پارێزگای گوڵستان هەژاندووە.

بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 22 کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە.

فەرمانگەی بەڕێوەبردنی دۆخە لەناکاوەکانی گوڵستان رایگەیاند هێشتا زیانەکانی بوومەلەرزەکە دەستنیشان نەکراون.