ئەو پێشمەرگانەی لە پردێ دەستبەسەرکرابوون ئازادکران
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ پێنج پێشمەرگەیەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی ناحیەی پردێ لەلایەن هێزێکی سوپای عێراقەوە دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، پێشمەرگەکان لایەن هێزێکی سوپای عێراقەوە دەستبەسەرکرابوون و دواتر هەر لە پردێ رادەستی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراون.
سەرەڕای ئەوەی پێشمەرگەکان تەنیا جلوبەرگی سەربازییان لەبەربووە و هیچ کەلوپەلێکی سەربازییان پێنەبووە، بەڵام هێزەکەی سوپای عێراق بە پاساوی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان بەناوی خۆیانەوە نەبووە، دەستگیریان کردوون.