وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا گه‌يشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا هارجێت ساجان گه‌يشته شارى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
كه‌مێك پێش ئێستا له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ جارى دووه‌م پێشوازى له وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا هارجێت ساجان كرا، كه جارى پێشوو له 20ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015دا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له سه‌ردانى پێشوويدا، ساجان وێڕاى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سه‌ربازى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش كۆبوويه‌وه.
هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت كه‌ريم شنگالى و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا پێشوازيان له هارجێت ساجان كرد.
ساجان، لە ٤ی نۆڤەمبەرى ٢٠١٤ه‌وه بووەتە وەزیرى به‌رگرى كه‌نه‌دا و سه‌ر به پارتی ئازادیخوازی کەنەدییە.
ئه‌و هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك هيندستانييه و كاتێك ته‌مه‌نى چوار ساڵ بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌يان چوونه‌ته كه‌نه‌دا.
ناوبراو ماوه‌ى 26 ساڵ خزمەتی سەربازی لەنێو سوپای کەنەدا كردووه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى گه‌يشتنيى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كۆببێته‌وه.