پارێزگاری دهۆك بۆ كه‌هی ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی: هه‌ر سه‌رفرازبیت
K24 - هەولێر:
به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵات بۆ فیلمه‌كه‌ی، پارێزگاری دهۆك پیرۆزبایی له كه‌هی ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی ده‌كات.
له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك نووسیوویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵات بۆ فیلمی(زارۆکینیا پشتی شەڕی)، پربه‌دڵ پیرۆزبایی له كوڕی دهۆك (كه‌هی ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی) ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها پارێزگاری دهۆك نووسیووییه‌تی: "دواین خه‌ڵات كه ئه‌و فیلمه به‌ده‌ستیهێنا، له وڵاتی چین بوو و سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین".
ده‌رهێنه‌ر (كه‌هی ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی) گه‌نجێكی ده‌ستڕه‌نگینی بواری فیلمه له شاری دهۆك، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی به‌رهه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، دواجار پارێزگاری دهۆك له‌فه‌یسبووك بۆی نووسیووه: "هه‌ر سه‌رفرازبیت".