پەیامێک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بەبۆنەی مانگی رەمەزان

K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، لە خوای مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە، مانگی پیرۆزی رەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی.
دەقی پەیامی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان:
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە ، کە نزا و نوێژ و ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات و مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان