نووسینگه‌ی سیستانی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریكرد

عه‌لی سیستانی
عه‌لی سیستانی

K24 – هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی عەلی سیستانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 22ـی ئادار / مارسی 2023)، نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، له‌باره‌ی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: له‌كاتی خۆرئاوابوون له‌ 29ـی شه‌عباندا، له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی مانگ بینراوه‌، بۆیه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 23ـی ئادار یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

ئێوارەی دوێنێش لیژنەی باڵای بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعـبانە و سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر دوێنێ هەر یەکە لە وەقفی سوننه‌ی عێراق، وەزارەتی ئەوقافی قەتەر و سعوودییە  پێنجشەممەیان وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.