زانیاری زیاتر لەسەر دەستگیرکردنی شاباز زەمانی

شاباز زەمانی
شاباز زەمانی

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی گۆرانیبێژ شاباز زەمانی راگەیاند، دەستگیرکردنەکەشی بە فەرمانی دادوەر و لەسەر سکاڵای ئافرەتێك بووە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانیان بە فەرمانی دادوەر هەستاون بە دەستگیرکردنی (شاباز زەمانی) لەسەر هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بەکارهێنانی توندتیژی دژی کەسێک.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە دێت کە ئەو گۆرانیبێژە توندوتیژی دژی ئافرەتێک بەکارهێناوە بەناوی (س. ر. ص).

گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئافرەتەکە سکاڵای دژی شاباز زەمانی تۆمار کردووە.

ئاسایشی هەولێر دووپاتیکردەوە، هیچ کەس لە یاسا گەورەتر نییە و یاسا لە سەرووی هەموو کەسێکە، هەر کەسێکیش چەکی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت، دەستگیر دەکرێت.