دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

"بەهۆی پشووەکانی جەژنی نەورۆز، نەتوانراوە دەرگای خۆپاڵاوتن بکرێتەوە"
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

هەفتەی داهاتوو دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

بۆ سیڤی کاندیدانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، ئەندامێکی لیژنەی پاڵاوتن رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دەرگای خۆکاندیدکردن دەکەنەوە و دەشڵێت، دەبێت سەرۆکایەتی پەرلەمان لە زووترین کاتدا وادەی دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامان دیاری بکات.

روبینه‌ ئوملیك عەزیز ئەندامی لیژنەی وەرگرتنی سیڤی کاندیدان، بە کوردستان24ی راگەیاند، بەهۆی پشووەکانی جەژنی نەورۆز، نەتوانراوە دەرگای خۆپاڵاوتن بکرێتەوە، هەربۆیە داوای پشووی نەورۆز و لە هەفتەی داهاتوودا دەرگای خۆ پاڵاوتن دەکرێتەوە.

لە بارەی وادەی کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، روبینه‌ ئوملیك دەڵێت، دەبێت سەرۆکایەتی پەرلەمان لە نزیکترین کاتدا وادەی کۆبونەوە دیاری بکات.

ئەمەش هەنگاوەکانی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستانە، کە تاوەکوو ئێستا دوو کورسی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنەکە نە چۆڵی ماونەتەوە.