سكاڵایه‌ك له‌باره‌ی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرایه‌وه‌

پاره‌ی عێراقی ناسراو به‌ چاپی نوێ، وێنه‌: شڤان هه‌ركی
پاره‌ی عێراقی ناسراو به‌ چاپی نوێ، وێنه‌: شڤان هه‌ركی

K24 – هه‌ولێر:

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سكاڵایه‌كی له‌باره‌ی ناردنی 400 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی دادگای باڵای فیدراڵی، داواکاری فەرمانی دەوڵەت بۆ راگرتنی خەرجکردنی 400 ملیار دینار لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن مستەفا سه‌نه‌ده‌وه‌ پێشکەش كرابوو، ره‌تكرایه‌وه‌.

دادگا هۆکاری رەتکردنەوەی دەرکردنی فەرمانی دەوڵەتی لەوبارەوە بۆ دوو هۆکار گەڕاندەوە، یەکەمیان بەپەلەیی تێدا نییە، دووەمیان بڕیاردان لەسەری بە واتای چوونە ناو بنەچەی ماف و پێدانی پێشینە لە کەیسەکەدا ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ ئه‌و سكاڵایه‌ی تۆماركرابوو، ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.