كه‌مال كه‌ركووكی: پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك مافی پارتییه و سازش له‌مافی خۆمان ناكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك مافی پارتییه و پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكیش زۆر گه‌نده‌ڵه.
كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك زۆر گه‌نده‌ڵه و پێویسته سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له كه‌ركووك بگۆڕدرێت.
كه‌مال كه‌ركووكی هه‌روه‌ها گوتی: "نوێنه‌ری توركمان و عه‌ره‌ب له لیژنه‌ی مادده‌ی 140 ئه‌ندامن و پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان هه‌میشه پاساو دێننه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "لێدوانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان راستگۆیی تێدانییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك مافی پارتییه و سازش له‌مافی خۆمان ناكه‌ین".