لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای یاسایی لە دژی پەرلەمانی عێراق تۆمار دەکرێت

K24 - هەولێر
له دژی دانیشتنی ژماره 15ی په‌رله‌مانی عێراقی تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له هه‌مواری سێیه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، سكاڵای یاسایی له دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار ده‌كرێت و دادگای باڵای فیدراڵیش سكاڵاكه قبوڵ ده‌كات.
ئه‌میر كامیل، پەرلەمانتاری سه‌ربه‌خۆ لە په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یان به‌ڕێوه‌چوو پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای په‌یڕه‌وی ناوخۆ و مادده‌ی 53ی ده‌ستووره و سكاڵایان تۆماركردووه".
ده‌شڵێت، "دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌و داوایه‌ی قبوڵكردووه كه له‌باره‌ی ناده‌ستووریبوونی دانیشتنی ژماره 15ی په‌رله‌مان تۆماركرابوو، كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا، "دوای قبوڵکردنی دۆسیەکە، دادگا لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەکات کە پێشکەشی كراوه‌و دواتر وادەیەک بۆ دانیشتنی بڕیارەکە دیاری دەکات".