موقته‌دا سه‌در گه‌شتكردن له سه‌ركرده دیاره‌كانی ره‌وته‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات
K24 - هەولێر
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ره‌وته‌كه‌ی ئاگادارده‌كاته‌وه، له مانگی ره‌مه‌زاندا سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌كه‌ن.
مسته‌فا یه‌عقوبی، به‌رپرسی كارگێڕی حه‌نانه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌در و هه‌شت سه‌ركرده‌ی دیاری ره‌وته‌كه‌یان له بڕیارێك ئاگاداركردوونە‌ته‌وه كه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌پێناو ئه‌ركێكی گرنگدا كه په‌یوه‌ندی به دۆخی تایبه‌تی و گشتییه‌وه هه‌یه و ئامادەیی ته‌واویان بۆ ئه‌م مانگه هه‌بێت و هاوكات له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیشدا ئاماده‌بن.
له‌لای خۆیه‌وه موهه‌ند عه‌زاوی توێژەر‌ی سیاسی پێیوایه، ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌در بۆ سه‌ركرده دیاره‌كانی ره‌وته‌كه‌ی، نیه‌تی سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سڕكردنی ره‌وته‌كه‌ی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی سیاسی له دژی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.