دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكا داوای زیاتر له ملیارێك دۆلار له ئێران ده‌كات
K24 - هەولێر
دادوەرێکی ویلایه‌تی نیویۆرک فەرمانی بە بانکی ناوەندی ئێران و ناوه‌ندێكی ئەوروپی کرد، کە بڕی 1.68 ملیار دۆلار بدەنە بنەماڵەی ئەو سەربازانەی کە لە ساڵی 1983 لە هێرشی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازگەی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە لوبنان کوژراون.
دادوەر لۆرێتا پریسکا، له ویلایه‌تی نیویۆرك رایگه‌یاند، یاسایەکی فیدراڵی ساڵی 2019، پارێزبەندی له بانکی ناوەندی ئێران لە داوای یاسایی سەندەوە، کە هەوڵی جێبەجێکردنی سزای ئێرانی دەدات بەهۆی پشتیوانی كردنی ماددی هێرشبه‌ره‌كان.
له 23 تشرینی دووه‌می 1983، له لوبنان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له سه‌ربازگه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ته‌قیه‌وه، به‌وهۆیه‌وه 241 كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژراون.
دادوه‌ر پریسكا، ده‌شڵێت: "یاسایی ساڵی 2019، ده‌سه‌ڵات ده‌دات به دادگانی ئه‌مه‌ریكا، كه رێگه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بده‌ن، بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی دژی ئێران له دۆسیه‌كانی تیرۆر، هه‌رچه‌نده یاسایی پارێزبه‌ندی بیانی ئه‌و وڵاتانه ده‌پارێزێت له لێپرسینه‌وه‌ی دادگاكان، بۆیه دادوه‌ره‌كه‌ی نیویۆرك، فەرمانی بە بانکی ناوەندی ئێران و ناوه‌ندێكی ئەوروپی کرد، کە بڕی 1.68 ملیار دۆلار بدەنە بنەماڵەی ئەو سەربازانەی کە لە ساڵی 1983
له‌ساڵی 2007، دادگایه‌كی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی له به‌ره‌ژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كان ده‌ركرد، به‌وه‌ی ئێرانی پابه‌ندكرد به دانی 2.65 ملیار دۆلار به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا.
دوای شەش ساڵ، ئەو خێزانانە داوای پاره‌كانیان له بانكی ناوه‌ندی ئێران كرد، به‌ڵام بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و داوایه‌ی دادگا یاسایی نییه، چونكه به‌پێی یاسایی پارێزبه‌ندی بۆ سه‌روه‌ری بیانییه‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حكومه‌ته بیانییه‌كان له لێپرسینه‌وه‌ی دادگاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌پارێزێت.
له ساڵی 2021 دا، دادگایه‌كی لۆكسۆمبۆرگ فه‌رمانی به كۆمپانیای كلێرستریم كرد، پاره‌كان نه‌گوازێته‌وه، تاوه‌كو دادگایه‌گی ئێران دان به بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌نێت.