راستی گیانلەدەستدانی دوو کەس لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان

K24 - هەولێر:

بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە چەندین پەیج و میدیای ناوخۆیی دەنگۆی بوونی رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری دەربەندیخان بڵاوبوویەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵەی کە بڵاوبووەتەوە، لە رووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

جاسم عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان لەوبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ لە رێگای سلێمانی – دەربەندیخان هیچ رووداوێکی هاتووچۆ رووینەداوە کە گیانلەدەستدانی لێکەوتبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ تەنیا یەک رووداوی هاتووچۆ لەو سنوورە هەبووە، کە ئەویش ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لە رووداوەکەدا بووە و تەنیا یەک کەسی تێدا برینداربووە.