سه‌ربازێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا سێ منداڵی خۆی كوشت
K24 - هەولێر
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، له ویلایه‌تی كارۆلینای، سه‌ربازێكی پێشوویی ئه‌مه‌ریكا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سێ منداڵ و سه‌ربازێكی كوشتووه، دواتریش خۆی كوشتووه.
راسل رۆرك، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سۆمته‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چارڵز سلاكس جۆنیۆر، سه‌ربازێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكایه، كاتێك ده‌بینێت سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا به‌رێككه‌وت له ماڵه‌كه‌یدا بووه، كه له‌گه‌ڵ دایكی منداڵه‌كانی كارده‌كات، شۆك ده‌بێت ته‌قه‌ی لێده‌كات.
ده‌شڵێت: سلاكسی ته‌مه‌ن 42 ساڵان، پێشترله ژنه‌كه‌ی جیابووه‌وه، به‌ڵام كلیلی ماڵه‌كه‌ی لابووه، كاتێك له كاتژمێر 10 شه‌و چووه‌ته ماڵه‌كه ئه‌م پیاوه‌ی بینیووه، دواتر له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یدا ته‌قه له سه‌ربازه‌كه ده‌كات، هه‌رچه‌نده هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی هه‌وڵی وه‌ستاندنی ده‌دات، له پاشان ته‌قه له منداڵه‌كانیشی ده‌كات كه له خه‌ودا بوونه، منداڵه‌كانیشی ته‌مه‌نیان 5 ساڵ و 6 ساڵ و 11 ساڵانه.
پۆلیس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك ژنه‌كه چووه‌ته نهۆمی سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی به‌كاربهێنێت كه له شحن بووه، گوێی له ده‌نگی ته‌قه بووه، كه گه‌ڕایه‌وه بینی هاوسەرەکەی پێشووی خۆی كوشتووه.