رووسیا رێز له‌ دوو فڕۆکەوانە ده‌نێت كه‌ درۆنە ئەمه‌ریکییەکەیان لە دەریای رەش خستەخوارەوە

رووسیا رێز له‌ دوو فڕۆکەوانە ده‌نێت كه‌ درۆنە ئەمه‌ریکییەکەیان لە دەریای رەش خستەخوارەوە
رووسیا رێز له‌ دوو فڕۆکەوانە ده‌نێت كه‌ درۆنە ئەمه‌ریکییەکەیان لە دەریای رەش خستەخوارەوە

K24 - هەولێر:

وەزارەتی بەرگری رووسیا خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی ئەو دوو فڕۆکەوانە دەکات، درۆنە ئەمه‌ریکییەکەیان لە دەریای رەش خستەخوارەوە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری رووسیا خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی ڤاسلی ڤاڤیلۆڤ و سێرگی پۆپۆڤ دەکات، کە 14ی ئادار درۆنێکی ئەمه‌ریکیان لە دەریای رەش بە تۆمەتی سیخوڕیکردن خستەخوارەوە.

ڤاسلی ڤاڤیلۆڤ فڕۆکەوانی رووسی رایگەیاند، ئەو کاتەی درۆنەکە لە سنوورەکانی رووسیا نزیکدەبوویەوە، فەرمانیان پێکراوە رێگری لێبکەن.