پێشنیازه یاسای پابەندبوونی فینلاند بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا
K24 - هەولێر:
لیژنەی کاروباری دەرەوە له پهرلهمانی توركیا، به ئامادهبوونی بهرپرسانی ههریهك له وهزارهتهكانی داد، دەرەوە، بەرگریی، ناوخۆی توركیا، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتاری ئاک پارتی، ئاكیف چاغتای کڵچ کۆبووەوە.
بوراک ئاکچاپار جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، كه له كۆبوونهوهكه ئامادهبوو، لهمبارهیهوه رایگهیاند، فینلاند به درێژایی هەزار و 340 کیلۆمەتر هاوسنوورە لەگەڵ رووسیا، دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆكرانیا، وازی له بێلایهنی خۆی هێنا و بڕیاریدا ببێته ئەندامی ناتۆ.
ههروهها گوتی: "فینلاند لە 18ی ئایاری 2022 داواکاریی ئەندامبوونی لە ناتۆ پێشکەشکرد، هەر لە سەرەتای پێواژووەکەوە لەسەر ئاستی باڵا جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە، کە سوید و فینلاند ئارەزوو دەکەن ببنە ئەندام لە ناتۆ، دەبێت هاوپەیمان بن، دەبێت رەچاوی نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانی توركیا بکەن و بە رۆحیهتی هەماهەنگی هاوپەیمانانە مامەڵە بکەن".
دووپاتیكردهوه، كه لە کۆبوونەوە سێقۆلییەكهی پێش بەڕێوەچوونی لووتکەی مەدرید لە 28-30ی حوزەیرانی 2022 لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە ئەنجامماندا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی سێقۆڵیمان بە ئامانجی جەختکردنەوە لە پێداگریی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چڕکردنەوەی هەنگاوەکان و هەماهەنگییان لەم بوارانە و هەڵگرتنی سنووردارکردنەکانی سەر هەناردەکردنی پیشەسازیی بەرگری بۆ وڵاتەکەمان، واژووکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بڕوایەداین کە ئەندامبوونی فینلاند، هاوپەیمانێتی ناتۆ بەهێزدەکات و هاوکار دەبێت لە دابەشکردنی ئەرکەکانی هاوپەیمانێتیەکە لەدژی هەڕەشەکان.
لەدوای کۆبوونەوهکە پێشنیازه یاسای پهیوهست بە پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵی تایبەت بە پابەندبوونی فینلاند بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، له لیژنهی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا.
سهرچاوه: ئهنادۆڵ