ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان بڕیاریداوه ئه‌مڕۆ ئێواره له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له‌دژی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سیسته‌می سانت لیگۆ ده‌ست به خۆپیشاندان بكرێت.
لیژنه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایانكردووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له‌دژی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سیسته‌می سانت لیگۆ ده‌ست به‌خۆپیشاندان بكرێ و داوا له عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه بچن و كاتژمێر 6ـی ئێواره له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه لهخشتنهی دانیشتنه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا كه بڕیاره كاتژمێر 8 و نیوی ئێواره به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌مواری سێیه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ژماره 12ی ساڵی 2018ی له‌خۆگرتووه.
سبه‌ی شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ به پێشنیازه یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات.
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه، له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای ژماره 12ی ساڵی 2018 تایبه‌ت به هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان ده‌درێت.
وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه، له هه‌مان دانیشتن‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مینداریی تۆڕی میدیایی عێراقی ده‌درێت.