له دژی داگیركردنی زه‌وییه‌كانییان جوتیارانی كورد و توركمان له كه‌ركووك گردبوونه‌وه

K24 - كه‌ركووك:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئادار / مارسی 2023)، جوتیارانی كورد و توركمان له‌دژی داگیركردنی زه‌وییه‌كانییان گربوونه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، كورد و توركمان دژی ته‌عریب، داگیركاری و گۆڕینی دیموگرافیای شاری كه‌ركووك هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كخستووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیداره‌ی پارێزگاری كه‌ركووك بڕیاریداوه نزیكه‌ی 12 هه‌زار دۆنم زه‌وی له زه‌وییه‌كانی كورد و توركمان بكاته یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و دابه‌شی بكات، بۆیه ئه‌وان شه‌قامی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌یان داخستووه، داوا ده‌كه‌ن ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جوتیارێكی كورد به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك بڕیاریداوه زه‌وییه‌كانی كورد داگیربكه‌ن، كه بڕیارێكی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌یه، داوا ده‌كه‌ین هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیاره گوتی: ئه‌گه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی نه‌یه‌ته سه‌رهێڵ و ئه‌و كێشه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كات و به‌فریامان نه‌یه‌ت، حاڵی كورد له كه‌ركووك په‌رێشانه.