بڕیاری سه‌پاندنی باجی گومرگ له گشت ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری سەپاندنی باجی گومرگی نوێ لە دوای دەرچوونییەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت و لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش لێكتێگه‌یشتنێك واژووكراوه.
عومەر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت، بەدواداچوون بۆ كاره‌كانی ده‌روازه سنوورییه‌كان دەکه‌ن و هەر بەشێکیش كه‌مته‌رخه‌م بووبێت، رێككاری یاسایی له‌دژی دەگیرێتەبەر.
سەبارەت بە دەروازە سنوورییه‌كانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوونیان بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی به‌غدا، وائیلی جەختی لەوە كردووه‌ته‌وه، راپۆرتێک لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان واژۆ کراوه و خۆشبه‌ختانه وەڵامێکی ئەرێنیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه.