هۆگر عه‌زیز: دوای چوار رۆژ له رفاندنی كه‌سێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئازادكرا
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی سێ كه‌سی ئاشكرا ده‌كات، كه هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌بیان رفاندبوو.
له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، باندێكی سێ كه‌سی، كه دوانییان به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد و یه‌كێكیان عه‌ره‌ب، هه‌ڵده‌ستن به رفاندنی هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب و داوای 250 هه‌زار دۆلار له‌كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌ی كه له‌گه‌ڵ دوو كورده‌كه باندێكیان پێكهێنابوو، هاوڕێی خۆی رفاندووه، دوای ئاشكرابوونی، رایكردووه بۆ به‌غدا و دوو كورده‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وت له نێو ماڵێكدا له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئازادكرا.
له‌باره‌ی پلانه ئه‌منییه‌كان بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هۆگر عه‌زیز رایگه‌یاند، بێگومان له‌و مانگه‌دا خه‌ڵكان شه‌و و رۆژ زیاتر جوڵه ده‌كه‌ن، هێزی زیاتر له‌شاردا بڵاوه‌یان پێكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روماڵی خه‌ڵك بپارێزین.