سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا بۆ كوردستان24: په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌

سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا
سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا

K24 - برۆكسل:

ئەلێکساندەر دیکرۆ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا به‌ کوردستان24ـی راگەیاند، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و چاویشیان لەوەیە پەیوەندی و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم فراوانتر بکەن.

دووپاتیشیکردەوە، بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەش بۆ هەمووان گرنگە.

سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا هه‌روه‌ها گوتی: "لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەندین بواردا کارمانکردووە، لەوانەش گەڕاندنەوە و ئازادکردنی منداڵانی بەلجیکا لە سنوورەکانی سووریا، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان هاوکارێکی باش بووە، خۆشحاڵین بۆ ئەو هاوکارییانە".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێمە بەرژەوه‌ندی هاوبەشمان هەیە، لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ئەوەش بۆ هەمووان گرنگە، توانا و ویست هەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندی بازرگانی، بە دڵنیاییەوە بوونی ئاسایش بۆ بازرگانی گرنگە".

ده‌شڵێت: "دڵخۆشین بەو پەیوەندییەی ئێستا هەمانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و چاومان  لەوەیە پەیوەندیی و هەماهەنگییەکانمان زیاتر بکەین".