ماڵپه‌رێكی به‌ریتانی رێڕه‌وێكی نهێنی په‌كه‌كه له‌نێوان عێراق و سووریادا ئاشكرا ده‌كات

K24 – هەولێر:
ماڵپەڕێکی بەریتانی رێره‌وی ئاسمانی نهێنی بۆ گواستنەوەی چه‌كدارانی پەکەکە لە نێوان عێراق و سووریا ئاشکرادەکات و نووسیویەتی، ئه‌و جۆره گه‌شتانه ته‌نیا به ئاگاداری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت کە كۆنتڕۆڵی خاكی عێراق و سووریایان كردووه.
ماڵپەڕی "میدڵ ئیست ئای"ـی بەریتانی، ئه‌و گه‌شته تۆمارنهكراوانهی دوو ساڵی رابردووی نێوان سووریا و عێراقی ئاشكراكرد، كه هه‌فته‌ی رابردوو دوو هێلیكۆپته‌ر له گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای ئامێدی، كه‌وتنه خواره‌وه، له‌وكاته‌ی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، به نهێنی ده‌چوونه سلێمانی.
پێشتر ئیداره‌ی هەسەدە رایگه‌یاند، له رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كان له نزیك پارێزگای دهۆك، كه ژمارەیەک چەکداری بۆ سلێمانی دەگواستەوە، بووه هۆی كوژرانی نۆ چه‌كداری هەسەده.
میدڵ ئیست ئای، له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەکردووە، په‌كه‌كه خاوه‌نی ئه‌م جۆره كۆپته‌رانه نییه و لە هەندێک سهرچاوەشی گواستووەتەوە، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كۆپته‌رانه‌ی له كۆمپانیایه‌كی ناوخۆ به‌كرێگرتووه و داویه‌تی به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه.
هەرچەندە ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه هیچ جۆره زانیارییه‌كی له‌سه‌ر گه‌شتی ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه هه‌بووبێت، بەڵام ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه روونیکردووەتەوە، ئه‌و جۆره گه‌شتانه ته‌نیا به ئاگاداری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت چونكه هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆنتڕۆڵی ناوچەکانی عێراق و سووریایان كردووه.
ماڵپه‌ره‌كه روونیشی كرده‌وه، ئه‌م گه‌شتانه ماوه‌ی دووساڵه به‌رده‌وامن، به‌ڵام تۆمارنه‌كراون، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت، گواستنه‌وه‌ی چەکدارانی په‌كه‌كه له نێوان خاكی عێراق و سووریا به‌نایاسایی ئه‌نجام دراوه، به هه‌ماهه‌نگی ئه‌مه‌ریكا.
هەروەها میدڵ ئیست ئای ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه رێگایه‌كی نائاساییان به‌كارهێناوه له حه‌سه‌كه بۆ شاری سلێمانی، ئه‌مه‌ش تاوه‌كو خۆیان له راداره‌كانی توركیا بدزنه‌وه و كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانیان ئاشكرانه‌بێت.
هاوکات ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، "ئەو هێلیكۆپته‌رانه بەبێ ئاگادارکردنەوەی دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان سلێمانی و رۆژئاوای کوردستاندا دەسوڕانەوە".
ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه، لە زاری سەرچاوەکانی تورکیاوە رایگەیاندووە، "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی عێراق، پەیوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەم گەشتانەوه ئاشکرا بکەن"، كه ئه‌مه به‌رپرسیاره‌تی وڵاته.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵیان هه‌یه.