لە شێخان تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە
K24 - هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەسووتاوی لە سنووری قەزای شێخان دۆزرایەوە و پۆلیسی ناوچەکەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کەیسەکە کردەوە.
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی شێخان لە بوونی تەرمی کەسێک ئاگادارکراونەتەوە کە وادەردەکەوێت بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستداوە و ناسنامەی دیار نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تاوانەکە کردووەتەوە.