له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا رێككه‌وتنێك واژۆده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی، ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌و كه‌سانه رێككه‌وتن، كه به‌بێ ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو وڵات به رێگه‌ی نایاساییه‌وه ده‌گه‌نه كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م هه‌نگاوه كۆتایی به رێككه‌وتنی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنێت، كه له 2014 واژوویان كردبوو و شێوازی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌و دوو وڵاته دیاریكرابوو.
هه‌روه‌ها ئاژانسی بی بی سی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، رێككه‌وتنی نوێی كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه، رێگه له‌و كه‌سانه ده‌گرێت، كه به رێگه نایاساییه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌و دوو وڵاته.
ئاژانسی بی بی سی روونیشیكردبووه‌وه، له‌میانه‌ی رێككه‌وتنه نوێكه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا، رێگه به 15 هه‌زار په‌نابه‌ر له ئه‌مه‌ریكای باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌درێت بێنه كه‌نه‌دا، كه دووچاری توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته كه‌نه‌دا، له‌گه‌ل جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته تاووتوێی چه‌ندین پرسی ئابووری و بازرگانییان كرد، بڕیاریشه له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بایدن بۆ ئه‌مه‌ریكا، ده‌قی رێككه‌وتننامه‌كه بڵاوبكرێته‌وه.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرابێت، په‌نابه‌ران ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بگه‌ن به كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا، دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه فشاری په‌نابه‌ران له سه‌ر ده‌روازی سنووری روكسهامی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌مواری رێككه‌وتنی ساڵی 2014ـی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌كات.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ن، چونكه ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی فشاری په‌نابه‌رانه‌وه توشی كێشه بووه‌ته‌وه.
پرسی په‌نابه‌ران له‌جیهان بووه‌ته كێشه‌یه‌كی جددی، هه‌ر بۆیه پێشتریش بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایگه‌یاندبوو، لەمەودوا هەر پەنابەرێك لە فەرەنساوە بەڕێگای نایاسایی بێتە وڵاتەکەی، ئەوا راستەوخۆ رەوانەی وڵاتی رواندا دەکرێت، تاوەکو لەوێ هەڵسەنگاندن بۆ کەیسەکەی بکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت، و ئەگەر لەو هەڵسەنگاندنە دەرچوو، رێگەی پێدەدرێت له‌به‌ریتانیا مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ربگرێت.