عێراق واده‌ی كاركردن به سیسته‌می پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی له به‌نزینخانه‌كان راگه‌یاند

K24 - هەولێر
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق وادەی ده‌ستپێكردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکانی بەغدا و پارێزگاکان دیاریکرد، ئەمەش دوای دوو رۆژ لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی دێت لە ژمارەیەک بەنزینخانەی به‌غدا.
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نه‌وتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "جێبه‌جێكردنی سیسته‌می پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، له زۆرێك له وێستگه‌كانی به‌نزینخانه‌كانی هه‌ردوو دیوی به‌غدا ره‌سافه و كه‌رخ له سه‌ره‌تایی مانگی نیسانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها تاوه‌كو مانگی ئایار له هه‌موو وێستگه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه كاری پێده‌كرێت.
جیهاد، گوتیشی: وه‌زاره‌تی نه‌وت یه‌كه‌م وه‌زاره‌ته رێنماییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی جێبه‌جێكردووه، بۆ په‌سه‌ندكردنی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی له‌مامه‌ڵه داراییه‌كاندا، ده‌شڵێت، سیسته‌می پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی پاڵپشتی ئابووری نیشتمان ده‌كات، بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان كه‌مده‌كاته‌وه و مامە‌ڵه‌ی كاغه‌ز ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌لیكترۆنی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیسته‌مه‌كه له‌سه‌ر كارته‌كانی "ماسته‌ر كارد" و " كی كارد" كارده‌كات، كه مووچه‌ی زۆرێك له فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر كی كارده.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ژماره‌یه‌ك به‌نزینخانه، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد.