بانکی ناوەندی عێراق مۆڵەتی بانکێکی ئیسلامی هەڵدەوەشێنێتەوە

پاره‌ی عێراقی، فۆتۆ: شڤان هه‌ركی
پاره‌ی عێراقی، فۆتۆ: شڤان هه‌ركی

K24 - هەولێر:

بەهۆی تێوەگلان لە دۆسییەی دزی سەدە، بانکی ناوەندی عێراق مۆڵەتی بانکی ئەلوه‌دی ئیسلامی هەڵدەوەشێنتیەوە دەیخاتە ژێر سەرپەرشتی خۆی.

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی بانکی ناوەندی کە لە لایەن عەمار حەمەد جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی واژۆکراوە، مۆڵەتی کارکردنی بانکی ئەلوه‌د وەرگیراوەتەوە و محەممەد جەواد کەریم وەک سەرپەرشتیاری بانکەکە راسپێردراوە.

هاوکات لە کۆتایی ساڵی 2022 بانکی ناوەندی عێراق لە بڕیارێکدا چالاکی بانکی ئەلوه‌دی ئیسلامی راگرت و هۆکارەکەی بۆ تێوەگلان لە دزی سەدە گەڕاندەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە نزیکەی دوو مانگ لە کۆتایی هاتنی کابینەکەی کازمی دزرانی 3 ترلیۆن و 700 ملیار دینار لە گەنجینەی باجی عێراق دزرا و ئەو رووداوەش بە دزی سەدە ناوی دەرکرد.