عێراق 60 ماددە هەناردەی وڵاتان دەکات

K24 - هەولێر

عادل رکاب، سەرۆکی یەکێتی پیشەوەرانی عێراق رایگەیاند، 60 ماددەی جیاواز لە عێراقەوە هەناردەی وڵاتان دەکرێت، بەتایبەت بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئەمەریکا و ئوسترالیا، هەروەها چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبیش.

سەرۆکی یەکێتی پیشەوەران لە نوێترین لێدوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بڵاویکردووەتەوە، چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی پێشنیازیان کردووە کە پاڵپشتی و بەشداری لە کەرتی پیشەسازی عێراقدا بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە میانی بەشداریکردنیان لە پێشانگەی گۆڵف وود لە دوبەی، پێشوازییەکی زۆر لە خورمای عێراق و چەند بەرهەمێکی دیکە کراوە.

دەشڵیت: ئەوە یەکەمین جارە لە مێژوودا عێراق بەشداری لە پێشانگەیەکی نێودەوڵەتیدا بکات، هەروەها لە پڕۆژەی حەلالیش لە ئیستانبوڵ بەشداری کردووە و ئێستاش لە دوبەین، ئامانجیان بۆ داهاتوو سەردانی ئەسینا بکەن، هەروەها لە ریاز و خەرتووم بەشداری دەکەن.