دوای لێدوانەکانی وەزارەتی وزەی ئەمه‌ریکا نرخی نەوت دابەزی

نرخی نه‌وت دابه‌زی
نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 - هەولێر:

نرخی نەوت لە کۆتا رۆژی مامەڵەکانی هەفتەیدا بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک دابەزی و سەدا 2 نرخەکەی دوای لێدوانی وەزیری وزەی ئەمه‌ریکا لە دەستدا.

لەسەر ئاستی مامەڵەكاندا نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتوو بۆ 74.07 دۆلار دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش بۆ 69.24 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، جێنێفەر گرانهۆلم وەزیری وزەی ئەمریکا رایەگیاندبوو، پڕکردنەوەی نەوتی ستراتیژی پێویستی بە چەند ساڵێکە، بەهۆیەوە مەترسی لەسەر خستنەڕوو دروستبوو کە وایکرد نرخەکەی روو لە دابەزین بکات.