ماکرۆن سه‌ردانی چین ده‌كات

K24 - هەولێر
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به نیازه سه‌ردانی چین بكات، له‌سه‌ردانه‌كه‌شیدا باسی شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌كات و ده‌یه‌وێت چین رازی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بكات.
کۆشکی ئێلیزێ رایگه‌یاند، ئیمانوێل ماکرۆن له 5 تاوه‌كو 8ی مانگی داهاتوو سه‌ردانی چین ده‌كات، ده‌یه‌وێت سوود له‌و سه‌ردانه وه‌رگرێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ئۆكرانیا.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كۆشكی ئێلیزێ روونیكرده‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین، گفتوگۆی قوڵ سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا ئەنجام دەدەن بۆ کارکردن و گەڕانەوەی ئاشتی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی سەروەری ئۆکرانیا و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە.
لەم هەفتەیەدا شی جین پینگ، سەردانی رووسیای کرد و لەوێ پاڵپشتی بەهێزی خۆی بۆ هاوتا رووسییەکەی ڤلادیمێر پوتن نیشان دا لە رووبەڕووبوونەوەی رۆژئاوا. بەو پێیەی دەزانێت پێشتر پەکین پێشنیارەکانی بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی ئۆکرانیا خستووەتەڕوو.
فه‌ره‌نسا به‌نیازه چین رازی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا ئیدانه بكات و پوتن رازی بكات له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت.