رووسیا سهربازی فهرمی و گرێبهست دادهمهزرێنێت

K24 - هەولێر
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا رایگهیاند، سوپا دامەزراندنی سهربازی فهرمی و گرێبەست تێکەڵ دەکات، ههروهها تەواوی پێداویستییەکانیشیان بۆ دابین دەکات.
دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی رووسیا گوتی: لە ئێستادا بەرگری سەرکەوتووانەی نیشتمانمان پێویستی بە سوپای تێکەڵاو هەیە لەسەر بنەمای وەرگرتنی سەربازی و گرێبەست.
جەختی لەوەشکردەوە کە "دەبێت سوپاکەمان گەورەتر بێت ژمارەی خوازراو لانیکەم یەک ملیۆن و نیو کەسە".
مێدڤێدێڤ ئاماژەی بەوەدا، کە جێبەجێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە کاریگەری بنەڕەتی لەسەر بنیاتنانی هێزە چەکدارەکانی رووسیا هەبووە، بەو پێیەی ئێستا هێزی سوپاکە لە بارودۆخی شەڕ و پێکدادانەکاندا تاقیدەکرێتەوە.