ئه‌سۆشێیتدپرێس: هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه

K24 - هەولێر
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئهسۆشێیتدپرێسی ئه‌مه‌ریكی، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا، هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه.
ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێس له راپۆرتێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش ساڵی 2003، هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر باشی به‌خۆوه بینیووه.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا، هه‌ولێر پێشكه‌وتنی خێرای به‌خۆوه بینیووه، به‌تایبه‌ت رێگا سه‌ره‌كی و خێراكان، كه به سیسته‌می ئه‌مه‌ریكی دروستكراون و له هه‌ردوو به‌ری رێگاكان چێشتخانه‌ی ژه‌مه خێراكان و باڵه‌خانه‌ی به‌رز ده‌بینرێن.
ئه‌سۆشێیتدپرێس باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌ر له 20 ساڵ، هه‌ولێر بێ فڕۆكه‌خانه بوو و له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه دابڕابوو، دوای جه‌نگی ئازادی عێراق له 2003 و رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، فڕۆكه‌خانه دروستكرا و گۆڕانكاری زۆر ده‌ركه‌وتن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راپۆرته‌كه، كورد سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن بوو، هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كورد له دوای 2003 پێگه‌ی سیاسی خۆیان به‌هێزكرد و وه‌به‌رهێنانی بیانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان راكێشا، دواتر به‌خێرایی بینیمان هه‌ولێر هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نا و وه‌ك شارێكی ئاوه‌دان ده‌ركه‌وت، دوای چه‌ند ساڵێكیش ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كه دروستكرابوو، له‌هه‌نگاوێكی دیكه‌دا فراوان كرا.
له‌باره‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێس باس له‌وه ده‌كات، وڵاتانی رۆژئاوا (له‌رێگه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر)ـه‌وه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، به‌ڵێنییان به كورد دا ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییان بۆ پێكبهێنیت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كوردستان بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك دابه‌شكرا، دواتر شۆڕشه‌كان له ئێران، عێراق، توركیا و سووریا ده‌ستیپێكرد.
ئاژانسه‌كه بۆچوونی هۆشیار زێباری یه‌كه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دوای 2003 گواستووه‌ته‌وه، تێیدا زێباری ده‌ڵێت: ئێمه ده‌زگاكانی هاوشێوه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان پێكهێنا، له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌ڕی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام به‌سه‌ریدا زاڵ بووین.
زێباری هه‌روه‌ها گوتی: "گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له به‌غدا، سوودی زۆری به ناوچه‌كه گه‌یاند".
له‌چوارچێوه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێس قسه‌كانی له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراقی سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای 2003دا گواستووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "كورد له پاش ساڵی 2003، مه‌به‌ستی بوو ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی له‌عێراق بونیات بنێ، له‌هه‌مان كاتدا كورد جۆرێك له مافی چاره‌ی خۆنووسینیشی ده‌ویست، دوای رووخانی سه‌دام حوسێن، ئه‌و ئامانجانه‌مان پێكا و بووین به گرووپێكی به‌هێز له به‌غدا".