شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌كه‌ی دایكی لاهور شێخ جه‌نگی دیاریكرا

K24 – هەولێر:
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (شەممە 25ـی ئادار / مارسی 2023)، فاتیمە قادر مەحموود، دایکی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
له‌مباره‌یه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، دایكی لاهور جه‌نگی ئازاری زۆری له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كان كێشاوه و كوڕه‌كانی پێگه‌یاندووه، به‌هیوام ئه‌مه دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.
له‌باره‌ی شوێنی پرسه‌كه‌ی، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند: "سبەی لە مزگەوتی حاجی ئەحمەد لە سلێمانی پرسەکەی بەڕێوەدەچێت".
گوتیشی: "دایکم ئەم ماوەیە هەندێک ناساغ بوو".
لە 8ی تەمموزی 2021، لاهور شێخ جەنگی بە بڕیارێک لە پۆستی هاوسەرۆکی حزبەکەی دوورخرایەوە، بەڵام دوای گرتنەبەری رێگەی یاسایی لە رێگەی دادگا مافی هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ گەڕێندرایەوە.
لاهور شێخ جەنگی 22/2/2023، رایگەیاندبوو "دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگا به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه یاسایی و حزبییه‌كانم، كه به شه‌رعییه‌تی كۆنگره و به‌ده‌نگی ئێوه به‌ده‌ستم هێنا، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، له‌مڕۆ به‌دواوه، له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، ده‌سه‌ڵاته‌كانم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنم و هه‌ر بڕیار و به‌رنامه‌یه‌ك به‌مافی خۆمی ده‌زانم ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات".