سبەی وەزیرانی کشتوکاڵی سووریا، لوبنان، عێراق و ئوردن لە دیمەشق کۆدەبنەوە

دیمه‌شق
دیمه‌شق

K24 - هەولێر:

لەژێر ناونیشانی "بۆ بەدیهێنانی ئابوورییەکی کشتوکاڵی تەواوکاری لەسەر ئاستی هەرێمی"، سبەی کۆبوونەوەی چوار قۆڵی وەزیرانی کشتوکاڵی سووریا، لوبنان، عێراق و ئوردن لە دیمەشق بەڕێوەدەچێت.

وەزیرانی کشتوکاڵ بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەنجامی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ساڵی رابردوو تاووتوێ دەکەن و ئەو هەوڵانە دەخەنەڕوو کە ئاسایشی خۆراک بەرقەرقەرار دەکات.

هەروەها پڕۆژە هەرێمییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م گۆڕانی کەشوهەوا، بەشێکن لە تەوەری گفتوگۆکان.

هاوکات رێککەوتنی نێوان ئەو چوار وڵاتە دەكرێتە ستراتیژی نوێی وڵاتەکان و یاداشتنامەیەکی لێكتێگەیشتن لە بواری کشتوکاڵی واژۆ دەکەن و لە رۆزنامەی ئابووری وڵاتەکان بڵاودەکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی سێجار لە ساڵی رابردوو ئەنجامدراوە کە یەکەمیان لە مانگی شوبات لە عێراق و دووەم لە مانگی تەمموز لە لوبنان و سێیەمیش لە مانگی ئەیلوول لە ئورد بەڕێوەچوو.