سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ شەممە 3/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فاتیمە قادر)ـی دایکی .

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوایخواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا، لاهور شێخ جەنگی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.