بەهۆی گەردەلوول 23 کەس لە ئەمەریکا گیانیان لەدەستدا
K24 - هەولێر:
گەردەلوول و رەشەبای بەهێز ویلایەتی میسیسیپی ئەمەریکای گرتووه‌تەوە و بەهۆیەوە، 23 کەس گیانیان لەدەستدا.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە له‌لایه‌ن دەزگای بەڕێوەبردنی دۆخی له‌ناكاو له میسیسیپی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوە کراوە، لانیکەم 23 کەس کە باوک و کچێکیش له‌نێویاندایه، بەهۆی گەردەلوول و زریانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە په‌یامێكیشدا کە لە هەژماری تویتەری ده‌زگاكه‌دا بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه پشتڕاستکراوه‌ته‌وه و ئەوە خراوەتەڕوو، کە "دەیان کەس برینداربوون و چوار کەسیش بێسەروشوێنن"، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه "بەداخەوە پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارانە هه‌ڵبكشێن".
چەند رۆژێک لەمەوبەر، فه‌رمانگه‌ی کەشناسی نیشتمانیی ئه‌مەریكا، هۆشداری له‌باره‌ی "زریانێک کە بەرەو ناوچەی رۆڵینگ فۆرک له ویلایەتەکە دابوو".