ئەمەریکا: هیچ ئاماژەیەک نییە کە رووسیا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت

پێنتاگۆن
پێنتاگۆن

K24 - هەولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، هیچ ئاماژەیەک نییە کە رووسیا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت.

نووسینگەی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو راپۆرتانەیان بینیوە کە باس لەوە دەکەن رووسیا جوڵەی بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی کردووە و چاودێری دۆخەکە دەکەن.

پێنتاگۆن راشیگەیاندووە، کە هیچ هۆکارێک نییە بۆئەوەی گۆڕانکاری لە دۆخی ئەتۆمی ستراتیژی بکەن و هیچ ئاماژەیەک نییە کە رووسیا ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کردبێت، بەڵام پابەندن بە پاراستنی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند وڵاتەکی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلارووس جێگیر دەکات.