ئەردۆغان: بەرەنگاری کارەساتی سەدە دەبینەوە

K24 - هەولێر

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: "هەم بەرەنگاری کارەساتی سەدە دەبینەوە، هەمیش پڕۆژەکانی سەدە یەک بە یەک جێبەجێ دەکەین".

ئەرۆدۆغان، رشیگەیاند: "لە ناوچە کارەساتبارەکانی بوومەلەرزەدا دەژین، بەتایبەتی لەم رەمەزانی پیرۆزەدا چاوەڕوانیان لێمان ئەوەیە تێگەیشتنێکی زیاتر نیشان بدەین. پێویستە هەموومان لە پاڵ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکاندابین و تەنیا جێیان نەهێڵین".

ئەو گوتانەی سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە 52مین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی گشتیی دامەزراوەی بڵاوکردنەوەی زانیاری (AKM) لە تەقسیم.

ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا باسی لەوەکرد کە سەرەڕای هەڕەشە و ستەمکاریی و ئاستەنگەکان، پێداگرانە بەردەوام دەبن لەسەر خەبات بۆ خزمەتکردنی وڵات و گەل و رایگەیاند "هەم بەرەنگاری کارەساتی سەدە دەبینەوە، هەمیش پڕۆژەکانی سەدە یەک بە یەک جێبەجێ دەکەین".