ئاگاداریەك لە پارێزگای هەولێرەوە

بینای پارێزگای هەولێر - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف
بینای پارێزگای هەولێر - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف

K24 – هەولێر

پارێزگای هەولێر ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار دەکاتەوە کە بەشدار بن لە پرۆسەی پشکنینی تەکنیکی بۆ تەنکەرەکانی گواستنەوەی گازی شل LPG لە شاری هەولێر.

لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "ئاگاداری بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێ بەشدار بن لە پرۆسەی پشکنینی تەکنیکی بۆ تەنکەرەکانی گواستنەوەی گازی شل LPG لە شاری هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەبەستی تۆمارکردنیان و بەشداریان لەو پرۆسەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بکەن لە بەرواری 26/3/2023 بۆ ماوەی 15 رۆژ تا بەرواری 10/4/2023".

پارێزگای هەولێر لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە ماوەی دیاریکراویشدا هەر تانکەرێک ئەگەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەکات مافی گواستنەوەی غازی شلی نابێت".