پێرێز بیركردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئانچیلۆتی گۆڕا

ئێستا زۆرترین قسه له‌باره‌ی چاره‌نووسی كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌كرێت، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل پێشوازی له‌و راهێنه‌ره ده‌كات، به‌ڵام فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له باره‌ی ئانچیلۆتی بیركردنه‌وه‌ی گۆڕاوه و نایه‌وێت هه‌ڵه‌كانی پێشووی دووباره بكاته‌وه.
میدیایه‌كانی ئیسپانیا له چه‌ند رۆژی رابردوو زۆرترین هه‌واڵیان له باره‌ی كارلۆ ئانچیلۆتی بڵاو كرده‌وه و رۆیشتنی ئه‌و راهێنه‌ره له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به ئه‌گه‌رێكی نزیك داده‌نێن و چابی ئالۆنسۆ، خۆزێ مۆرینیۆ، رائول گۆنزلێز و پۆچیتینیۆ و زیدان له نێو لیستی به‌ربژێره‌كان داده‌نێن بۆ شوێنگره‌وه‌ی كارلۆ ئانچیلۆتی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی گڵۆبۆی به‌رازیلی نووسیویه‌تی: فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل ده‌یه‌وێت كارلۆ ئانچیلۆتی بكاته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی ئه‌و راهێنه‌ره ده‌كات له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره ئیتاڵیاییه‌كه واژۆ بكات.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له نوێترین هه‌واڵ دا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه فلۆرێنتینۆ پێرێز نایه‌وێت هه‌ڵه‌كانی پێشووی دووباره بكاته‌وه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئانچیلۆتی له‌ده‌ست بدات.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیاش هێمای بۆ ئه‌وه كردووه فلۆرێنتینیۆ پێرێز به‌ربژێرێكی به‌هێزی وه‌كو توماس توخێلی له‌ده‌ست دا، بۆیه ئێستا هیچ راهێنه‌رێكی دیكه‌ی گونجاوتر بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئانچیلۆتی به‌باش نابینێت بۆیه نایه‌وێت ئه‌و راهێنه‌ره ئیتاڵییه له‌ده‌ست بدات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: ئێستا پێرێز بیر له گۆڕینی راهێنه‌ر ناكاته‌وه، به‌ڵكو بیر له نوێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی 2024 كلیان ئێمباپێ، ئێرلینگ هالاند و جود بێلینگهام بگوازێته‌وه.