پوتن: تانكی زیاتر ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
رووسیا وەبەرهێناننی تانک زیاتر دەکات و زیاتر لە 1600 تانکی وڵاتەکەشی لەسەر شێوازی مۆدێرن دروستدەکاتەوە.
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، لە پلانیدایە لە سێ ساڵی داهاتوو رێژەی بەرهەمهێنانی تانک زیاتر بکات و زیاتر لە 1600 تانکی وڵاتەکەشی لەسەر شێوازەی مۆدێرن دروستبکاتەوە.
پوتن ئاماژەی بەوەشدا، دەیەوێت تانکی زیاتر رەوانەی بەرەکانی جەنگ بکات.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیاش، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەوە 5 هەزار و 483 تانکی رووسیایان لە خاکی ئۆکرانیا تێکشکاندوون.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.