جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له‌ په‌رله‌مانی عێراق: بەشێك لە نەوتی بەغدا بە بۆریی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان ھەناردە دەكرێت

نه‌هرۆ رواندزی
نه‌هرۆ رواندزی

K24 - هەولێر:

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له‌ په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه‌ زیانی 40 ملیۆن دۆلار به‌ حكومه‌تی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.

نەھرۆ رواندزی، جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، بە كوردستان 24ی راگەیاند، جیا لە نەوتی ھەرێمی كوردستان، نەوتی کەرکووک و بەشێك لە نەوتی بەغداش بە بۆریی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان ھەناردە دەكرێت، بۆیە راگیرانی زیان بە حكومەتی عێراقیش دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، چوونی شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەیه‌.

نه‌هرۆ رواندزی ده‌شڵێت: راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه‌ 40 ملیۆن دۆلار زیان به‌ حكومه‌تی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ ده‌بێت یاسای نه‌وت و غاز ئاماده‌ بكرێت، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا له‌ رووی نه‌وت و غازه‌وه‌ رێكده‌خاته‌وه‌.